سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەکات
ئهمڕۆ دووشهممه 14/12/2020، لە سەڵاحەدین، سەرۆک مهسعود بارزانی پێشوازیی له هانس ئاکیربووم کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر کرد و لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا پیشان دا، هەروەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش کردەوە.
له دیدارهكهدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هۆڵەندای کرد کە لە شەڕی دژ به داعش یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی داوە، هەروەها هەوڵەکانی حکوومەتی هۆلەندای بۆ یارمەتیدانی کەرتی کشتوکاڵیی هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند.
باسنيوز
