پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێكى ڕاگه‌یاند
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.ح.ح) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددەى 413 لە یاسای سزادان، داوا كرابوو".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێك خرا و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا كرا.
باسنيوز
