سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 35 ملیار دیناری بۆ چەند پڕۆژەیەكی دەڤەری سلێمانی تەرخان كرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 35 ملیار دیناری بۆ چەند پڕۆژەیەكی دەڤەری سلێمانی تەرخان كرد


بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ته‌رخان كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/12/2020، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئاشكرای كرد كه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بە شێوەی نەختینە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی راپەڕین و گەرمیان ته‌رخان كرد.

بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه‌ ئه‌و پڕۆژانه‌، نوێ نین و دەستیان پێكردبوو، 270 ملیار دیناریان پێویستە بۆ ته‌واوبوون، ئەو بڕه‌ پارەیه‌ی بڕیاری لێدراوە ته‌رخان بكرێ بۆ بەگەڕخستنەوەیانە.

له‌ باره‌ی پڕۆژه‌كانیش، گوتی: بریتین له‌ دووسایدكردنی دوكان – چوارقوڕنە، ڕێگەی كفری - كەلار لە گەرمیان، ڕێگەی باشماخ پێنجوێن، سەید سادق – هەڵەبجە، وارماوە – پێنجوێن، كه‌ هەندێكیان پێشتر خرابوونەوە كار و لە لایەن سەرۆكی حكوومەتەوە پارەیان بۆ تەرخان كرابوو.

ئاگرین عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، كه‌ ئه‌و پڕۆژانەی لە ژێر ئەنجامداندا بوون، بەهۆی نەبوونی نەختینەوە وەستابوون و ئەم بڕە پارەیە دەیانخاتەوە گەڕ.





باسنيووز
Top