قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌ستپێ ده‌كات
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌ست به قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌كرێت و ئاشكراشیكرد، بۆ سبه‌ی پسوله‌ی ژماره 847 تا 918 به‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له كاتی دابه‌شكردن دروست نه‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ئه‌نجامدرابوو.
k24 -
