قۆناغێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

قۆناغێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت
دەست بە دابەشکردنی قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جووتياران دەکرێت و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریش زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

هێمن سەید مراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەکالەت بە پەیجی فەرمی پارێزگای هەولێری راگەیاندووە: "سبەی دووشەممە 14ی12ی2020، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە ژمارە پسوولەی 847 تاکو 918".

حكوومەتی عێراق بڕیاریدا لەكۆی یەك ملیۆن تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ، تەنیا بڕی 390 هەزار تۆن وەربگرێت و پارەکەش بە چەند قۆناغێک بدات، سەرەرای ئەوەی کە هێشتا پارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی بۆ ساڵانی 2014، 2015 و 2016ی نەداوە.













باسنيوز



Top