لە كەركوك ساختەكارێك كە خۆی بە دادوەر ناساندووە دەستگیر کرا
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ی١٢ی٢٠٢٠ لە گەڕەكی زەهرای شاری كەركووك، ساختەكارێك لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە دەستگیر كرا."
گوتیشی: "ئەو ساختەكارە وەك دادوەر خۆی ناساندووە و لە كاتی دەستگیرکردنیدا کۆمەڵێک باج و پێناسی ساختەی پێ بووە."
گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك ڕاشی گەیاند: "ئەو ساختەكارە خۆی بە داوەری نێودەوڵەتی و شارەزا ناساندووە."
باسنیوز
