ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و، تێیدا شۆفێران ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه له شه‌وى دووشه‌ممه‌وه 14/12/2020، تا شه‌وى چوارشه‌ممه 16/12/2020، له كاتژمێر 8ى شه‌و تاوه‌كوو 12ى شه‌و، تونێلى پێشڕه‌و به‌ڕووى هاتوچۆى شۆفێراندا داده‌خرێت.
له‌باره‌ى هۆكارى داخستنى تونێلى پێشڕه‌و، هاتوچۆى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه داوه، له‌و ماوه‌یه‌ى تونێله‌كه داده‌خرێت، كارى نۆژه‌نكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت.
باس‌نیوز
