له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكوومه‌ت ته‌رخانی كرد له‌ سنووری كۆیه‌ هه‌ڵمه‌تیكی قیڕكردن ده‌ستی پێكرد

له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكوومه‌ت ته‌رخانی كرد له‌ سنووری كۆیه‌ هه‌ڵمه‌تیكی قیڕكردن ده‌ستی پێكرد
قایمقامی کۆیە ڕای گەیاند، دەستکراوە بە قیڕكردنی ڕێگەی چەند گوندێکی سنووری قەزای کۆیە، کە بە ھۆیەوە گرفتەکانی ھاتوچۆی شوفێران و ھاووڵاتییانی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/12/2020، یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند:" لە ئێستەدا لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سنووری قەزای کۆیە دەست کراوە بە قیڕکردنی چەندان ڕێگه‌ و لەناویشیاندا بایەخ بە قیڕکردنی ڕێگەی گوندەکان دراوە".

قایمقامی کۆیە گوتیشی: "لەو چوارچێوەیەدا قیڕکردنی ڕێگای گوندی بۆگد و ڕێگەی نێوان قۆڕیتان و شەوگێڕ دەستی پێ کردووە و قیڕکردنی ڕێگای گوندی کلێسەش تەواو کراوە و بەرنامەش بۆ قیرتاوکردنی چەند شوێنیکی تر دانراوە".

قیڕکردنی ڕێگەی ئەو گوندانە و چەند شوێنێکی دیکەی سنوورەکە لەسەر ئەو ١٠ ملیار دینارەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگاوبانی سنووری قەزای کۆیە دابینی کرد.













باسنیوز


Top