وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداری دەداتە کەناڵی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی
بەپێی نووسراوەکە، ئاگاداری بەرپرسانی کەناڵی پەیام کراوەتەوە، کە دەست لە پەخشکردنی دیمەنی توندوتیژی، سوتاندنی بارەگا حزبییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان هەڵگرن و هاندانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بینەران بۆ توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی راگرن.
وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداریی داوەتە ئیدارەی کەناڵەکەی کۆمەڵی ئیسلامی، کە ئەگەر بەردەوام بن لە هاندانی توندوتیژی، ئەوا پاڵپشت بە رێنمایی و یاساکان، ئەوا ”ناچارین ڕێکاری یاسایی توند بگرینە بەر“.
باسنیوز
