لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان: دروستكردنی هێزی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات
سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌نێت، چه‌كدارانی حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه كوردستانییه‌كان زیاتر ئاڵۆزى دورست ده‌كه‌ن و هه‌ر هێزێك جگه له هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ناشه‌رعین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/12/2020، جوان یوونس ڕۆژبه‌یانى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند، هه‌بوونی هه‌ر جۆره هێزێك له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌بێ رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
به پێویستیشی زانی، كه رێككه‌وتنی ئه‌منی بكرێت و دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه نایاسایی و ناشه‌رعییانه‌ی هێنراونه‌ته ئه‌و ناوچانه بكشێندرێنه‌وه و هێزی ناوچه‌یی به پێی رێژه‌ی پیكهاته‌كانی كه‌ركووك دروست بكرێ.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كان ته‌نیا پشت به ڕێككه‌وتنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ پارێزگاری له‌و ناوچانه ده‌به‌ستن، "بوونی هێز و چه‌كداری دیكه له‌م ناوچانه، نایاساییه، له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی هاتوونه‌ته كه‌ركووك، زیانیان بۆ خه‌ڵكه‌كه هه‌بووه و كه‌ركووكیان داگیر كردووه.
جوان ڕۆژبه‌یانی، پێی وایه دروستكردنی هێزی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه كێشه‌ی ئه‌منی چاره‌سه‌ر ناكات، "به‌ڵكوو كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه لای ئێمه وه‌ك لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ڕه‌تكراوه‌یه و به شه‌رعى دانانرێت".
باسنيوز
