لە سنووری ورمێ دوو کچی مێرمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٠ کچێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی گوندی" باوان"ی ورمێ بە ناوی زەهرا ئیسماعیلی، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی سووتاندە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
لە لایەکی دیکە و لە روووداوێکی دیکە ڕۆژی پێنجشەممە١٠ی١٢ی٢٠٢٠ کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانێ ڕەش"ی سەر بە ورمێ بە ناوی ڕووناک عەزیزوەند، خۆی سووتاندووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ڕووناک عەزیزوەند لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی "شکڵ ئاوا"ی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوی ئومێد مەحموودیان ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و بەهۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
باسنيوز
