بوومەلەرزە ناوچەیەکی پارێزگای ورمێی هەژاند

بوومەلەرزە ناوچەیەکی پارێزگای ورمێی هەژاند
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران بڵاوی کردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی "کوتۆل"ی سەر بە قەزای "خۆی" لە پارێزگای ورمێ هەژاندووە.

بەپێی زانیارییە میدیاکانی ئێران، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٢:٤٦ خولەکی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٠ بە کاتی ئێران لە شارەدێی کوتۆلی سەر بە ورمێ رووی داوە.

باس لەوەش کراوە ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتریی ژێر زەوی بووە.

هەتا ئێستا لەبارەی زیانی گیانی و مادیی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیاری و وردەکارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

کوتۆل یەکێک لە ناحیەکانی سەر بە قەزای "خۆی"یە لە پارێزگای ورمێ کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن و بە ناوچەیەکی سارد و کوێستانی ناسراوە.












باسنيوز


Top