وەزارەتی رۆشنبیری: بڕیاری راگرتنی پەخشی کەناڵی NRT درێژکرایەوە
بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بە وەکالەت لە نوسراوێکدا لە وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، "دوای ئەوەی لە رۆژی 6ی ئەم مانگەدا بڕیاری راگرتنی پەخشی ئاسایی کەناڵی ئێن ئاڕتی دەرکرا، کەناڵەکە پابەندی فەرمانەکە نەبوە و پەخشی کەناڵەکە بەردەوام بوە، لەمیانی پەخشە نائاساییەکانیشدا بەردەوام بوە لە پەخشکردنی دیمەنی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، بۆیە لە رۆژی 8-12-2020 جارێکی دیکە کەناڵەکە ئاگادارکرایەوە لە یاسا شکێنی و بێباکی".
بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی راگرتنی پەخشی ئاسایی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی یەک هەفتە
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی ئەو یاسا شکێنی و بێباکییەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و پاڵپشت بە ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەم لە رێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان، "بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی راگرتنی پەخشی ئاسایی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی یەک هەفتە".
خەندان
