كارگێڕی لقی گه‌رمیانی پارتی: چه‌ته و تێكده‌رانی سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی كفری
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، جارێكی دیكه، ژماره‌یه‌ك كه‌س، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌وڵیان دا، باره‌گاكه بسووتێنن. كوڕێكی "ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌م" له كفری ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قه‌یان لێكردین، هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن" و به‌رپرسێكی پارتی له گه‌رمیانیش، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه خۆپیشانده‌ر نین، به‌ڵكو تێكده‌ر و چه‌ته‌ن و سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه له ژێر ناوی "خۆپیشانده‌ردا" جارێكیدیكه، ئاگریان له كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ردا و به‌ره‌و ناوچه‌ی پارتی رۆیشتن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه توانیان بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان له سنووری قه‌زای "كفری"ـی (سه‌ر به پارێزگای دیاله، كه به‌شێكه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان)، بڵاویانكرده‌وه، گه‌نجێكی (21 ساڵ)، به ناوی "میران محه‌ممه‌د شوكری" له‌دایكبووی (1999) و قوتابی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری، به‌شی شانۆ، گیانی له‌ده‌ستدا.
گیانله‌ده‌ستدانی "میران" سێیه‌م حاڵه‌تی كوژرانه له ریزی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی سووتاندنی باره‌گای لایه‌نه سیاسییه‌كان له قه‌زا و ناحییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ده‌ن.
پێشتریش، رۆژی (7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له یه‌كه‌م رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زاییه‌كان له كفری، دوو گه‌نجی دیكه كوژرابوون، كه یه‌كێكیان ناوی "ئاكۆ سه‌لمان" (17 ساڵ) ته‌مه‌نی بوو.
شه‌وی (7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، دوو چه‌كدار، به ماتۆڕسكیلێك چوونه به‌ر ده‌م باره‌گای ناوچه‌ی پارتی له قه‌زاكه و به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان له باره‌گاكه كرد، ئه‌و رووداوه، له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێری باره‌گاكه‌وه تۆمار كراوه و دواتر "كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر رۆسته‌م" یه‌كێك له كادیره‌كانی ناوچه‌ی پارتی له كفری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه. وه‌ك له‌و تۆماره‌دا ده‌ركه‌وتووه، چه‌كداره‌كان ناناسرێنه‌وه و دهمانكیان به روویاندا به‌ستووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێیه‌م رۆژی ئاڵۆزییه‌كان بوو له "كفری"، به‌ڵام كادیر و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی له ناوچه‌ی كفری، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، باره‌گاكه‌یان راده‌ستی ئه‌و گرووپ و ده‌سته "تێكده‌ر و چه‌تانه" بكه‌ن، كه كارگێڕی لقی گه‌رمیانی پارتی به‌و جۆره وه‌سفیكردن.
كارگێڕی لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، "ره‌هێڵ جاف"، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه راسته‌وخۆ قسه‌ی كرد.
ئه‌و له قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی پارتی له كفری، "چه‌ته‌ن، تێكده‌رن، ئاژاوه‌گێڕن و خۆپیشانده‌ری راسته‌قینه نین".
گوتیشی: "ئێمه هه‌رگیز باره‌گای خۆمان راده‌ستی ئه‌و چه‌ته و تێكده‌رانه ناكه‌ین"، به‌ڵكو به‌رگری له باره‌گاكه‌مان ده‌كه‌ین و "فه‌رمان له سه‌رووی خۆمان وه‌رده‌گرین".
له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت باره‌گای ناوچه‌ی پارتی بسووتێنن، "ره‌هێڵ جاف" گوتی: "ئه‌وانه چه‌ته‌ن و سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانن، كه رۆڵێكی نابه‌رپرسانه له رووداوه‌كاندا ده‌گێڕێت".
پارتی كرێكارانی كوردستان، پارتێكی چه‌كدارییه و وه‌ك رێكخستنی سیاسی له (1979) له لایه‌ن "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" رێبه‌ری زیندانیكراوی ئه‌و هێزه‌وه درووستكراوه و له (15ی ئاب/ ئۆگستی 1984) ده‌ستی به شه‌ڕی چه‌كداری له دژی توركیا كردووه و بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان رێكخستن و شانه‌ی چه‌كداری درووستكردووه و له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كرێت و له لایه‌ن ئه‌وروپا و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی جیهانه‌وه به هێزێكی تیرۆریستیی وه‌سف ده‌كرێت.
پێشتریش، "عه‌تا سه‌راویی" فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له ریزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له شارۆچكه‌ی "سه‌یدسادق" له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندبوو، "به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هانی خه‌ڵك ده‌دات و ده‌ستی هه‌یه له توندوتیژییه‌كانی ریزی خۆپیشانده‌ران و به‌و جۆره چاكه‌ی یه‌كێتی ده‌داته‌وه، كه به هۆی په‌كه‌كه‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش داخرابوو".
پێشتریش، له چه‌ند رووداوێكی هاوشێوه‌دا له هه‌رێمی كوردستان، په‌كه‌كه به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ و رووداوه ناوخۆییه‌كان تۆمه‌تبار كراوه، كه دیارترینیان خۆپیشاندانه‌كانی زاخۆ بوون، كه رۆژی (21ی ئاب/ئۆگۆستی 2020)، روویان دا و پارێزگاری پێشووی دهۆك، "فه‌رهاد ئه‌ترووشی"، په‌كه‌كه‌ی به هۆكاری سه‌ره‌كی روودانیان تۆمه‌تبار كردبوو. دواتریش، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، "دیندار زێباری" له له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه و نه‌وه‌ی نوێ ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی زاخۆیان گۆڕی بۆ درووستكردنی ئاژاوه.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان به یاسا رێكخراوه. مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌ك، وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خته، به‌ڵام هیچ كام له‌و گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی ئه‌نجامدراوون، مۆڵه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان بۆ وه‌رنه‌گیراوه، هه‌ر ئه‌مه‌شه، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی واڵا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌كی نایاسایی بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، نزیكه‌ی (10) كه‌س كوژراوون، كه منداڵیشیان تێدایه و سه‌رجه‌میان به هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیشیان منداڵ و خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵ بوون، له باره‌ی ژماره‌ی بریندارهكانیشهوه، تا ئێستا هیچ ئامارێكی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه.
سه‌ره‌تای زنجیره رووداوه‌كان له سلێمانی به گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و دواتر قه‌زا و ناحییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان كرا. خۆپیشاندانه‌كان ئاراسته‌یان گۆڕا بۆ كرده‌وه‌ی توندوتیژانه و رشتنی خوێن و سووتاندنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و داخستنی رێگه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان.
له هه‌ریه‌ك له "سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، پیره‌مه‌گروون، چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه، بازیان، قه‌ڵادزێ، رانیه، دوكان، ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار و كفری" خۆپیشاندان كراوه و ئاراسته‌یان به‌ره‌و توندوتیژی گۆڕاوه.
له كفری، كه له دێرزه‌مانه‌وه، به شاری "وه‌زیران" و رۆشنبیر و خوێنده‌واران هه‌ژمار ده‌كرا، سێ رۆژه گرژی و ئاڵۆزی هه‌یه.
شه‌وی رابردوو، "كۆچه‌ری حاجی ئه‌كبه‌ر" كادیری پارتی له ناوچه‌ی كفری، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی "حاجی ئه‌كبه‌ر" و برا و مامه‌كانی خۆی بڵاوكردبوویه‌وه، كه هه‌موویان چه‌كیان پێیه و به جلوبه‌رگی ره‌سمییه‌وه له ئێشكدان و پارێزگاری له باره‌گای ناوچه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ری نووسیبوو، " لەگەڵ هەموو داوا رەواکانی خەڵکین وە لەوەش تێ دەگەین خەڵکی لە چ بارودۆخێکدایە، بەڵام ئەوانەی بیانەوێ گولەبارانمان بکەن ناچار دەبین بەرگری لە گیانی خۆمان بکەین وەک ئەوەی ئەمشەو وەڵاممان دانەوە".
له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆشه‌وه، جیاواز له هه‌ر زانیارییه‌كی پێشووتر نووسیویه‌تی: "ئەو هێزەی لەپێش ناوچەی کفری تەقەیان لە ئێمە و خۆپیشاندەرانیش کرد، هێزێکی تایبەتی یەکێتی بوون سەر بە لیوای (136)ی یەکەی (70)".
تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و لیوایه و له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووری قه‌زای كفری، ئه‌و زانیاری و هه‌واڵه‌یان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، كه كوڕه‌كه‌ی "حاجی ئه‌كبه‌ر" بڵاویكردووه‌ته‌وه.
k24 -
