كەلار.. لەلایەن کۆمەڵێک چەكدارەوە دەستڕێژی گوللە لە بارەگایەكی پارتی كرا

كەلار.. لەلایەن کۆمەڵێک چەكدارەوە دەستڕێژی گوللە لە بارەگایەكی پارتی كرا
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای كەلار ڕای گەیاند بەیانیی ئەمڕۆ پینجشەممە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەستڕێژی گوللە لە بارەگایەكیان كراوە، هەروەها پەلاماری بارەگاكەش دراوە.

لەمبارەوە سەباح محەمەد، كارگێڕی لقی گەرمیانی پارتی، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی١٢ی ٢٠٢٠ ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم بارەگای لیژنەی ناوچەی گوڵانی پارتی لە كەلار وەستاوە و كۆمەڵێك چەكداری تێدا بووە و تەقەیان لە بارەگاكە كردووە و چەند كەسێكیش كە بە ماتۆڕسكیل هاتبوون، پەلاماری بارەگاكەیان دا و ئەوەی كە كراوە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە و بە خەڵكی كارا و شارەزا كراوە و هەوڵیان دا بارەگاكەش بسووتێنن، بەڵام لەلایەن كادیرانی بارەگاكەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە".

ڕاشی گەیاند: "لە كەلاریش هاوشێوەی شار و شارۆچەكانی دیكە خۆپیشاندان ناوە ناوە هەیە، بەڵام خۆپیشاندانەكەی ئەمجارە خۆڕسك و ئاسایی و یاسایی نییە، بابەتێكی بەرنامە بۆداڕێژراوە و بە شێوەی پلانێكی تۆكمەوە خەڵك دەهێنرێتە سەر جادە و پەلاماردانی بارەگای لایەنە سیاسییەكان و دامودەزگا حكوومییەكان دەدرێت و ئێستاش هەوڵ بۆ كۆنترۆڵی بارودۆخەكە هەیە".












باسنیوز


Top