لەسەر ئاستی عێراق بۆ یەکەمجار بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە ھەولێر دەکرێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی ھەولێر لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجار بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد دەکرێتەوە.
بڕیارە کاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی١٢ی٢٠٢٠ لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی ھەولێر، ڕێوڕەسمی واژۆی کردنەوەی بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد بە بەشداریی چەند وەزارەت و دامودەزگای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بەڕێوە بچێت.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (باس‌نیوز) واژۆکردنەکە لە نێوان كۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى خاچى سوور (ICRC) و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى – حكوومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هەروەها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه – حكوومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەڕێوە دەچێت.
بڕیاریشە ئەم بەشە ئەمڕۆ دەست بە خوێندن بکات بۆ ساڵی یەکەم ١٥ قوتابی وەردەگرێت.
باسنيوز
