یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ھەموار دەکرێتەوە

یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ھەموار دەکرێتەوە


لیژنەی شارەوانیی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەکاری بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ده‌ست پێكردووه‌، به‌و پێیه‌ی به‌ هۆی کەرەنتینەوە ئەو ماوەیەی بۆ تۆمارکردنی خانووە زێدەڕۆکان دیاری کرابوو، بەسەر چووە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/12/2020، زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند بەھۆی کەرەنتین و راگرتنی دەوام، نەتوانراوە یاسای تاپۆكردنی خانووه‌ زێڕۆكان بە تایبەت ماددەی٣ی جێبەجێ بکرێت، کە ماوەیه‌کە بەسەر چووە، ئەمەش بووەتە ھۆی دروستبوونی کێشە بۆ ھاووڵاتیان، بۆیە بە پێوستی دەزانین ئەو یاسایە ھەموار بکەینەوە.

ئاشكراشی كرد، كه‌ لیژنەکەیان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی گفتوگۆی کردووە و بەم نزیکانە ئەو یاسایە ھەموار دەکرێتەوە.

سه‌رنجی خسته‌ر سه‌ر ئه‌وه‌ش، یەکێک لە کێشەکانی دیکەی بەردەم ھاووڵاتیانیش ئەوەیە، بەپێ ماددەی١٢ـی یاساکە، ئەو یاسایە بۆ سێ ساڵ کاری پێدەکرێت بۆیە ماددەی٣و ١٢ پێوستیان بە ھەموارکردنەوە ھەیە.








باسنيوز
Top