ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: خۆپێشاندان مافێکی یاساییە بەڵام دوور لە ئاژاوەگێڕی
لە راگەیێندراوێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و لەهەمانکاتدا بەپێویستی دەزانێت، "حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌ركی ده‌ستووریی خۆی جێبه‌جێ بكات له دابینكردن و ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
دەقی راگەیێندراوەکە
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپشاندان به‌ڕێوه چوو له‌لایه‌ن چین و تووێژه‌كانی كۆمهڵگاو موچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران ، كه داوای موچه‌كانیان و باشتر كردنی ژیانیان ده‌كرد و سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوو له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕاو گرژی تێكه‌وت و كوژراو‌و بریندار بونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێ كه‌وته‌وه‌و چه‌ندان باڕهگاو بینای حكومی و شوێنی گشتی سوتێنران لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین :
1 ) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له روانگه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، خۆپێشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان ده‌بینێ له‌پێناو دابینكردنی داواكارییه‌كان و ئامانجێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان و دوور له تووندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی و دوور له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و موڵكی تایبه‌ت و گشتی و له‌هه‌مانكاتدا پاراستنی هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، بۆیه هه‌میشه له‌و سۆنگه‌وه پاڵپشتی له‌هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان بێت له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا.
2) داواده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له‌پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران و ره‌خساندنی هه‌لی كار و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌ركی ده‌ستووریی خۆی جێبه‌جێ بكات له دابینكردن و ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌مافی هاووڵاتیان به پێی ده‌ستووری عێراق.
3) داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به هه‌ستیاریی و هه‌ستكردن به لێپرسراوێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن و هه‌موولایه‌ك هاوكاربن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه و گه‌یشتن به رێكکه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دوور له خیتابی تووندڕه‌وی و هاندان و له‌پێناو زیاتر ئاڵۆزنه‌كردنی دۆخه‌كه.
4) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌یه‌كه‌م ساتی خۆپیشاندانه‌كان چاودێریی بارودۆخه‌كه‌ی كردووه‌و نووسینگه‌كانی ده‌سته‌مان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی خۆپیشاندانه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجه‌شمه 10 ی دیسێمبری 2020 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و بارودۆخه و چه‌ند پرسێكی دیکەوه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی ساز ده‌كات له دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كاتژمێر (12:30) و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان بۆ رای گشتی.
rudaw -
