تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان: 14 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا مردن
دەستەی تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا 66 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکران و 14 تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان، ئاماری 24 کاژێری رابردووی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا 14 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان گوتیشی، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە 66 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە پێکهاتوون لە 37 پیاو و 29 ژن.
د. جوان مستەفا باسی لەوەش کرد، پێنج لەو تووشبووانەی کە پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، چاکبوونەتەوە.
بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا گەیشتە حەوت هەزار و 322 کەس، لەو ژمارەیە 224 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 63 کەسیش چاکبوونەتەوە.
rudaw -
