سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا کرد و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی 12ی 2020، لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كرد كە پێكهاتبوو لە دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵات و ماسیو تولەر، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق و ڕۆب وۆك، كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان خرانە بەر باس و گفتوگۆ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵات پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و هەروەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی ئەمریكا لە یارمەتیدان و ڕاهێنانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر كردەوە.

شاندی میوان پشتگیریی ئەمریكای بۆ بەردەوامبوونی دانوساندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور ڕاگەیاند.

پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوانیان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.
















باسنيوز



Top