مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی رێگاوبان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دا

مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی رێگاوبان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی ٣٥ ملیار دینار بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری رێگاوبان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دا.

بەپەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی ٣٥ ملیار دینار بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری رێگاوبان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دا.

ئەوەش خراوەتە روو، تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیەش بۆ حەوت پڕۆژەی ستراتیژییە کە پێکهاتوون لە، دروستکردنی رێگای دوسایدی (دوکان - چورقوڕنە) پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگا کۆنەکان بەبڕی پێنج ملیار دینار، تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (وارماوا - زاڕەیەن - دەربەندیخان) و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە، تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنی پردی شانەدەری رێگای سەیدسادق و تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێگای خێرایی (باشماخ - پێنجوێن) لەگەڵ دوو یەکتربڕ (قۆناغی دووەم).

روونیشکراوەتەوە، کە هەر لەچوارچێوەی ئەو پرۆژانەدا بڕیادراوە بە تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێگای سایدی دووەمی (دوکان - چوارقوڕنە) و پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگا کۆنەکە بە درێژی 19کم (قۆناغی دووەم) و تەرخانکردنی بڕی حەوت ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێڕەوی دووەمی رێگای (هەڵەبجە - سەیدسادق) بە درێژی 28.8کم، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دووەمی رێگای (کەلار - کفری).

هەروەها وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەوەشی خستووەتە روو، کە لەئێستادا بەشێک لەو پڕۆژانە کارکردن تیایاندا بەردەوامە.













باسنيوز



Top