له هه‌ولێر كه‌سێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كێشەی خێزانی دەستگیر كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر/ بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.و.ب) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كێشەی خێزانی دەستگیر كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "تۆمەتبارهكە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەلا گیرا، دانی بە تاوانەكەیدا نا، بۆیە بەپێی ماددەكانی 7ی خێزانی و 14ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و درایە دادگا".
باسنيوز
