دوو بیرە نەوت لە كەركووك تەقێندرانەوە

 دوو بیرە نەوت لە كەركووك تەقێندرانەوە
دوو بیرە نەوت لە كێڵگەیەكی نەوتی كەركووك تەقێندرانەوە و تائێستاش ئاگری بیرە نەوتەكان كۆنترۆڵ نەكراوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە کوردستان24ی گوت "هەردووکی بیرە نەوتی 33 و 24ی کێڵگەی خەبازە کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کەرکووک شەوی رابردوو بەبۆمبی چێندراو تەقێنراونەتەوە".

گوتیشی "هێشتا ئاگری بیرە نەوتەکان کۆنترۆڵ نەکراوە، ئەمە سەرباری ئەوەی شەش تیمی ئاگر کوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن ئێستا هەردوو بیرەکەش بە تەواوی لە کارکەوتوون".

كێڵگەی نەوتی خەبازە بە دووری 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری كەركووك، رۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرھەم دەھێندرێت.

لەدوای16ی ئۆکتۆبەرەوە بیرە نەوتەکانی کەرکووک لەژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق دان، و داهاتەکەشی ناروونە.





K24
Top