ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێ پرسی گرنگ کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێ پرسی گرنگ کۆ دەبێتەوە


ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دەکات.

بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 9-12-2020، ئەنجوومەن وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، کۆ ببێتەوە.

ئەو تەوەرانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێیان دەکات:

- دوا پەرەسەندنەكانی دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.

- رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی و بارگرژی و ناڕەزایەتییەكان.

- بابەتی دەستپیكردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.









باسنيوز
Top