قەدەخەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە راگەیێندرا
بڕیارەکە لە کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/08ـەوە بۆ کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/09 دەبێت.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو بڕیارە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی کەشێکی ئارامە.
چەند رۆژێکە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و بەهۆی کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەوە ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژراون و برینداربوون.
تەنیا ئەمڕۆ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە چوار خۆپێشاندەر لە سنووری تەکیە و سەیدسادق کوژراون. بە گوتەی دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق، 54 کەس لە هێزە ئەمنییەکانیش بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون.
هاوکات خۆپێشاندەران بارەگای حیزبەکانیان لە چەند ناوچەیەک سووتاندوون. بەشێک لە لایەنەکانیش لە پەیامەکانیاندا پاڵپشتی لە خۆپێشاندانی ئاشتییانە و دوور لە تووندوتیژی دەکەن و داوا لە خۆپێشاندەران دەکەن بەشێوەیەکی مەدەنی داوای مافەکانیان بکەن.
rudaw -
