قۆناغی دووەمی سیستەمی بایۆمەتری دەستپێدەکات
یەکێک لە بارگرانیەکانى سەر حكومەتى هەرێم و بەهەدەردانی داهاتی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەبوونى ژمارەیەکی زۆرى ئەو فەرمانبەرانەيه؛ كه لە دوو تا سێ مووچە زیاتر وەردەگرن. بەپيێ قۆناغی یەکەمی سیستەمی بایۆمەتری 104 هەزار كەس، 208 هەزار مووچە وەردەگرن. لیستی ئەو فەرمانبەرانەى لە دوو تا سێ مووچە زیاتر وەردەگرن تەواو بووە و رادەستی وەزارەتە تایبەتمەندەکان کراوە. رۆژانەش ئەو داتایە بەرزتر دەبنەوە بڕیاریشە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی قۆناغی دووەمی سیستەمی بایۆمەتری دەستپێبکات.
یەکێک لە بڕگەکانی یاسای چاکسازی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نابێت هیچ فەرمانبەرێک بە نایاسایی زیاتر لە مووچەیەک وەربگرێت لەو چوارچێوەیەش ئەو کەسانەی زیاتر لە دوو مووچە وەردەگرن، مووچە نایاساییەکەیان دەبڕدرێت. لەو 104 هەزار کەسەش دەرکەوتووە 16 هەزار کەس بە نایاسایی زیاتر لە دوو مووچە وەردەگرن. لێکوڵینەوە لە دۆسیەی ئەوانی دیکەش دەکرێت.
راپۆرتی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وردەکاری سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تێدایە لەبەردەم لیژنەی داراییە. جێبەجێکردنی یاسای چاکسای وەک خۆی لە داهاتوودا چاکسازییەکی ورد لە خەرجیەکان دەکات. ئەوانەی دوو مووچە، سێ مووچە و چوار مووچە وەردەگرن مووچە نایاسایەکەیان دەبڕدرێت.
k24 -
