ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتى: ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێ حزبەكان و ئیدارەی ئەوێ لێی بەرپرسیارن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨ی ١٢ی ٢٠٢٠، على عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى دیموكراتی كوردستان ڕاى گه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى نه‌یارانیدایه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت و "له‌م نێوه‌نده‌دا تاكه لایه‌ن كه ڕاده‌ست نه‌بووه و خاوه‌نداریه‌تیى كێشه‌كانى كوردستان و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌گرێ و له‌سه‌ر پێیه‌كانى وه‌ستاوه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له سنووری سلێمانی ئیداره‌یه‌كی هه‌ڵه هه‌بووه و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و سنووره لێی به‌رپرسن، وێڕای ئه‌وه‌ش، ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانى ئه‌و سنووره بخه‌نه ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان.
له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كادیرانی پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ده‌یانه‌وێت وا له كادیرى پارتى بكه‌ن له‌و سنووره نه‌وێرێ سه‌رده‌ربخا، ئه‌مه خۆپیشاندانى كۆده‌تاچییه‌كانه، پارتی زۆر به‌ربه‌ست و دۆخ و شه‌ڕی سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م دۆخه‌ش تێپده‌ڕێنێ و ئه‌وانه‌ی نیازی شكاندنی پارتییان هه‌بێ، هه‌ر ماندووبوونه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه".
عه‌لی عه‌ونی، ئاشكراشی كرد، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پۆپۆلیست سوارى ئه‌م شه‌پۆله بوونه و كۆمه‌ڵێك سیاسیش ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، "ئێستا به ناوى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك مووچه‌ى نییه خۆپشاندان ده‌كه‌ن، خۆ له حەڤدەی شوبات دوو مووچه به‌یه‌كه‌وه ده‌هات و دۆخی دارایی زۆر باشیش بوو، بۆیه ڕوونه كه ئامانجه‌كه داوای ماف نییه و مه‌به‌ستی دیكه‌ی خراپ له پشت ئه‌و كارانه‌وه‌یه".
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە دوو ڕۆژی رابردوودا زنجیرەیەك كردەوە بە ناوی خۆپیشاندان كران كە تێیدا چەك بەكار هێندران و ئاژاوەیەكی زۆر نرایەوە، لە ئەنجامدا چەند گەنجێك لەبەردەم بارەگاكانی یەكێتی لە كفری و دەربەندیخان و هەڵەبجە كوژران و بریندار بوون و بارەگای زۆرێك لە حزبەكانیش لە پیرەمەگروون، هەڵەبجە، دەربەندیخان و شوێنەكانی دیكە پەلامار دران و سووتێندران.
باس‌نیوز
