شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا
شاندێکی پەرلەمان کوردستان دەچێتە بەغدا و داوای ماف و شایستە داراییەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان دەکات.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/12/2020، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە لە لێژنەی کشتوکاڵ پێکدێن، دەچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کۆ دەبنەوە.

باسى له‌وه‌ش كرد، ئەوان داوا دەکەن حکوومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی بێت کە شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016 و 2017 بنێرێت و یاداشتێکیش دەدەنە لایەنە عێراقییەکان و لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لێژنەی کشتوکاڵ کۆ دەبنەوە.

لەو یاداشتە داواش دەکەن ماف و شایستە و قەرزی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانیش وەک ناوچەکانی دیکە خەرج بکرێت و ھاوتای جووتیارانی پارێزگاکانی ناوەڕاستی باشووری عێراق بکرێت.

حکوومەتی عێراق شایستەی سێ ساڵی جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان لایە، کە نزیکەى 520 ملیار دینارە، تا ئێستاش ئامادە نییە بیداتە جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان.













باسنیوز


Top