لە سنووری دەربەندیخان٢٠ پارچە تەقەمەنی لەناو بران
ئاكۆ محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین / گەرمیان، رایگەیاند: "لەسەر داوای ڕاستەوخۆی گوندنیشینان، هەڵمەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی١٢ی٢٠٢٠ تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كاروباری مین/ گەرمیان دەستیان کردووە بە هەڵگرتنەوەی٢٠ پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆر لە هەردوو گوندی "كۆكۆی و كانیكەوە"ی ناوچەی شەمێران لە سنووری قەزای دەربەندیخان."
گوتیشی: "ئەم چالاكییانە لە درێژەی ئەو هەڵمەتەدا دێت كە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەزگا بۆ هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی ئەو مین و تەقەمەنییانە بەڕێوە دەچێت کە لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان هەواڵیان لەسەر دراوە."
باسنیوز
