حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فهرمی پابەندبوونی خۆی بۆ یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق راگەیاند
ئهمڕۆ سێشهممه 8/12/2020، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهگهریدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكوومهتی ههرێمی كوردستان گوتى: بە گرنگى دەزانین کە ڕوونکردنەوە بدەین لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، بە تایبەتى لهسهر یاساى قەرز، کە لە پەرلەمانى عیراق دەرچوو، لە 26/11/2020، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی كوردستان نامەیەکى ئاراستەى سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد و ئامادەیی هەرێمى کوردستانى دەربڕیوە کە پابەندە بە ناوەڕۆکى یاساکە سەربارى تێبینییەکان.
گوتیشی: ئامادەین ناوەڕۆکى نامەى وەزارەتى دارایی عیراق تایبەت بە یاسای قەرز جێبەجێ دەکەین، "ئێمە ئامادەی جێبەجێکردنى هەموو ماددە یاسایی و دەستوورییەکانین، بۆیە ئێستا هەموو شتێک لەلاى حکومەتى عیراق و نوێنەرانى کوردە".
له كۆنگره رۆژنامهنووسییهكهدا، د. ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمی كوردستان گوتى: ئێمە وەک هەرێمى کوردستان ئامادەى هەموو پەیوەستبوونێكی نەوتى و دارایین و جێبەجێی دەکەین، بەڵام دەبێ حکوومەتى عیراقیش هەموو پەیوەستییەکانى خۆی جێبەجێ بکات. لە مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووەوە هەموو ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە کە کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
گوتیشی: ئێمە لە ١٥/٨/٢٠٢٠ ڕێککەوتنى کاتیمان لەگەڵ حکومەتى ناوەندى ئیمزاکردووە کە ئامادەى جێبەجێکردنى ناوەڕۆکى ڕێککەوتنێک بۆ شایستە داراییەکانى کوردستان.
سهرنج خسته سهر ئهوهش، لە قۆناغى سێیەمیش کە یاساى قەرز بەبێ نوێنەرانى کورد پەسەند کراوە "جارێکى دیکە سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان نامەیەکى فەرمى ئاراستەى حکومەتى عیراق کردووە، دواى ئەو نامەیە وەزارەتى دارایی عیراق داواى لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کردووە کە ئامادەى جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتنەبن، بۆیە ئەمڕؤ وەزارەتى دارایی هەرێم وەڵامى عیراقى داوەتەوە و ئێستا عیراق هیچ بیانوویەکى نەما بۆ ئەو پرسانە. بۆیە ئومێدمان وایە تێگەیشتنێکى باش بۆ ئەو بابەتە هەبێ.
لەبارەى بودجەى ساڵى ٢٠٢١یش ئومێد سەباح گوتى هەنگاوى باش لەو چوارچێوە بڕدراوە و نوێنەرانى کورد ئامادەى گفتوگۆن و دەسەڵاتی ڕێککەوتنیان هەیە.
لەلایەن خۆشیەوە خالید شوانى، وهزیری ههرێم بۆ كاروباری عێراق گوتى: نووسراوێک لە وەزارەتى داراییەوە هاتووەتە کوردستان تا پابەندى یاساى قەرزبێت، ئەمڕۆش وەڵامی ئەو نامەیەی دایەوە و ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنى بەندەکانى یاساکە لەگەڵ ئەوەى کە پێشتریش ئامادەی جێبەجێکردنى هەموو بەندە یاساییەکان بووە، بۆیە داوامان لە حکومەتى ناوەند کردووە تا لایەنە پەیوەندیدارى خۆی راسپێرێت بۆ جێبەجێکردنى بەندە یاساییەکان وەک چۆن ئێمە ئامادەین و داواکارین لە حکومەتى عیراق پەیوەستییەکانى خۆی لەوبارەیەوە جێبەجێ بکات.
باسنيوز
