وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاو كردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاو كردەوە
بەپێی خشتەكە، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ١٢ی ٢٠٢٠، مووچەی كارمەندانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و هەروەها مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠یش مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی جەختی كردۆتەوە كە دابەشكردنی مووچە بە بڕینی ڕێژەی ٢١٪ دەبێت و لەبارەی پلە تایبەتەكانیش بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو دەبێت.







باسنيوز
Top