ئەمڕۆ لە ھەولێر پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ لە ھەولێر پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە


ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە ھەولێر کۆدەبنەوە.


بەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/12/2020، لە باره‌گای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان له‌ هه‌ولێر، شاندی باڵای پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە تایبەت لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بۆ ئەوەی ھەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا بگەنە رێککەوتن.

ئەم کۆبوونەوەیه‌، لە کاتێکدایە پێشتر پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆبووەتەوە و ھەر سێ لایەنەکە پشتگیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ عێراق ده‌كه‌ن.






باسنيوز
Top