قایمقامی نوێی سۆران دەست بەکاربوو

قایمقامی نوێی سۆران دەست بەکاربوو
ئەمڕۆ لە شاری سۆران له‌ رێوڕه‌سمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی، هه‌ڵگورد نه‌جیب، وەک قایمقامی نوێی قه‌زای سۆران دەستبەکاربوو.

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020.12.7، بەئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی ئیداری و گارگێڕی ناوچەکە، لەرێورەسمێکی تایبەتدا، ھەڵگورد نەجیب عوسمان، وەک قایمقامی نوێ قەزایی سۆران دەستبەکاربوو".

ئەوەش خراوەتە روو، "لەڕێورەسمەکەدا دوای ئەوەی هەڵگورد نەجیب عوسمان، لەبەردەم بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوێندی یاسایی خوارد، بەفەرمی وەک قایمقامی قەزایی سۆران دەستبەکاربوو، پاشان لەلایەن هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت دیاری ڕێزلێنانی پارێزگای هەولێر لەبەرامبەر ماندوون و ئەرک و کارەکانی بەخشرا بە كرمانج عیزەت، قایمقامی پێشووی قەزایی سۆران".












باسنيوز


Top