لە سەیدسادق بارەگای پارتی و حیزبه‌كانی دیكه‌ سووتێندران

لە سەیدسادق بارەگای پارتی و حیزبه‌كانی دیكه‌ سووتێندران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7/12/2020 ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ید سادق، به‌ره‌و باره‌گای به‌شێكی حزبه‌ كوردستانییه‌كان ڕه‌وتی گرت و بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەو شارۆچکەیه‌ سووتێندران و خۆپیشانده‌ران له‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 6/12/2020 لە ناحیەی پیرەمەگروون، بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی و زیانی زۆری ماددیان بە بارەگاکە گەیاند و کۆمیتەی یەکێتیشیان لە ناحیەکە سووتاند.














باسيوز

Top