هاووڵاتییەك لە كفری كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
عامر محەمەد، كارمەندی ئێشکگری بەشی توێكاریی پزیشكی لە نەخۆشخانەی گشتیی كەلار رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی هاووڵاتییەكی تەمەن سەرووی پەنجا ساڵ بەناوی (س. م. م) لە قەزای كفرییەوە هێنرایە بەشی توێكاریی پزیشكی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار كە بە فیشەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە."
گوتیشی:" تەرمەكەی براوەتەوە بۆ قەزای كفری."
هەر لەمبارەوە عەقید رێبوار سابیر، بەڕێوەبەری پۆلیسی كفری لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: "ئەو هاووڵاتییە بەتەمەنە خۆی كوشتووە و لێكۆڵینەوە لەو ڕوووداوە بەردەوامە".
باسنیوز
