له هه‌ڵه‌بجه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئۆكسجین كرایه
د.ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی١٢ی٢٠٢٠ له پرێس کۆنفرانسێکدق ڕای گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا كارگه‌ری دروستكردنی ئۆكسجین كرایه‌وه، ئۆكسجین یه‌كیك بوو له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی، كه خه‌رجییه‌كی زۆری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه هەبوو و له توانای ئێمه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام دروستكردنی ئه‌م كارگه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌م ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی فێركاریی هه‌ڵه‌بجه هه‌م بۆ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا دابین بكات".
گوتیشی: "حه‌زمان كرد ئه‌مڕۆ به‌م ڕێوڕه‌سمه ئه‌م كارگه‌یه بكه‌ینه‌وه، سوپاس بۆ پارێزگار و هەم سوپاس بۆ كاك (ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د و كاك حاجی عابید هه‌ورامی)، كه یه‌كێك بوون له كاره‌كته‌ره گرنگه‌كانی سه‌رخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی له شاره‌كه‌مان و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕیكخراوه ناحكوومی و حكومییه‌كان هاوشان و هاوته‌ریب توانیویانه ئه‌و ئه‌ركه گرنگه بگرنه ئه‌ستۆ".
هاوكات ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند: "كارگه‌ی ئۆكسجین یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و ئێستا خۆشبه‌ختانه به هیمه‌تی كاك (حاجی عابید هه‌ورامی و كاك ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د) هیمه‌تی برایانی ته‌ندروستیی توانراوه ئه‌م كارگه‌ی ئۆكسجینه له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌مبهێنرێت ، كه هیوادارین هیچ كه‌سێك له پارێزگاكه‌مان پێویستی پێی نه‌بێت".
باسنيوز
