له هه‌ڵه‌بجه كۆنفرانسێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌ڕێوه چوو
خێڵان فاتیح، سه‌رپه‌رشتیاری ستافی هه‌ڵه‌بجه‌ی پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندویتژی و باڵانسی جێنده‌ری له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشەممە له شاری هه‌ڵه‌بجه كۆنفرانسێكمان بەڕێوە برد كه تێیدا له‌لایه‌ن چه‌ند کەسێکەوە پانێڵێك پێشكه‌ش كرا کە هه‌ر یه‌كه‌یان و له دامودهزگایهكه هاتبوون و له پانێڵه‌كه‌دا باسیان له چۆنیەتیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ڕێکارەکانی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی لەدژی ئافرەتان له هه‌رێمی كوردستان كرد و هاوكات هه‌ر له كۆنفرانسه‌كه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانمان پێشكه‌ش به چه‌ند ئافره‌تێكی هه‌ڵه‌بجه كرد، كه له چه‌ند بوارێكی جیاوازدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هینابوو".
گوتیشی: "پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و باڵانسی جێندەری لە هەرێمی کوردستان، جگه له كۆنفرانسه‌كه، چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی برۆشه‌ر، بەڕێوەبردنی سمینار و فێستیڤاڵی فیڵم و چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئامانج له‌م چالاكییانه كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه".
باس‌نیوز
