لە چەمچەماڵ ئافرەتێك بە هۆی سووتانەوە گیانی لە دەست دا

لە چەمچەماڵ ئافرەتێك بە هۆی سووتانەوە گیانی لە دەست دا
لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئافرەتێكی گەنج بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا و تەرمەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دادی سلێمانی كرا.

شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 7/12/2020، تەرمی ئافرەتێكی تەمەن 24 ساڵ، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، گەیانرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، لە چەمچەماڵ.

گوتیشی، ئەو ئافرەتە بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دابوو، به‌ڵام نازانرێت خۆی سوتاندووە، یان بە هۆكارێكی دیكه‌ سووتاوە، "پاش گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، تەرمەكەیمان ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرد".














باسنیوز



Top