لێژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان: 10ی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوە
سەرۆكی لێژنەی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندنى له‌ناو پۆله‌كان ڕاگه‌یاند.
دوای كۆبوونەوەی نێوان ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و د. عەبدولرەزاق فەتاح، بریكارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى لەگەڵ لێژنەی پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى لە پەرلەمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/12/2020، عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆكی لێژنەی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان له پرێس كۆنفرانێسكدا گوتى: "10ی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوە".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "قوتابییانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یی له پۆله‌كاندا ئاماده ده‌بن"، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد كه داشكانى زانكۆ ئه‌هلییه‌كان 20% ده‌بێت.
عەبدولسەلام دۆلەمەری ئاشكراشى كرد: "ھەردوولامان ھاوڕابووین كە مەھنەج لە خوێندنی ئەمساڵ تەواو بكرێت، لەبارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە ساڵانی رابردوو قوتابییان لە گوند و ناحیە و قەزاكان دەبوایە بێن لە سەنتەری شارەكان تاقیكردنەوە بكەن، بۆ ئەمساڵ بڕیار درا ھەر قوتابییەك لە قەزاكانی خۆیان ئەو تاقیكردنەوەیە بكەن".
لەبارەی كرێی خوێندن، سەرۆكی لێژنەی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونی كرده‌وه: "لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ وەزیری پەروەردە و بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار درا كرێی خوێندن لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگه تایبەتەكان كەم بكرێتەوە، ھاوكات لە ھەموو قوتابخانەكان كورسی بە خۆڕایی بۆ كچ و كوڕی شەھیدان دابین دەكرێت".
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده ئاماژه‌ى به‌وه دا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستى ڕێگر نه‌بێت، ده‌وام له 10ى مانگى داهاتوو ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گر هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستى ڕێگر بوو، ده‌بێت پلانى نوێ بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ئاماده بكه‌ین.
باس‌نیوز
