پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/12/2020، له سلیمانی، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام درا و له ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، گفتوگۆ له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كراوه و كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی نێوان پارتی و یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به گرنگ و پێویستی قۆناغه‌كه زانرا له پێناو یه‌كهه‌ڵوێستی و داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له عێراق، به تایبه‌تی له پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی ڕاگهیاندراوهكهدا، ئاماژه به پشتگیریكردنی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به دانوستان له باره‌ی یاسای كورتهێنانی بودجه و وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان كه له بارودۆخێكی سه‌ختدان، به پێویست زانرا.
خۆئاماده‌كردن بۆ پرسی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـیش به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 8/12/2020، كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه، تاوتوێی بواره‌كانی كارگێڕی، دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆی پێویست ئه‌نجام دراوه تا زه‌مینه‌سازی بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه و دروستكردنی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
باسنيوز
