وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە راگەیاند

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە راگەیاند


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند كە بەم شێوەیەیە:

- رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١٢/٧، مووچەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.

- رۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢٠/١٢/٨، مووچەی هێزی زێرەڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ بۆ مانگی ١٠/٢٠٢٠ دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی جەختی كردۆتەوە كە ئەو بڕە مووچەیە بە پارەداركردنی ڕێژەی ٧٩٪ دەبێت، مووچەی پلە تایبەتەكانیش بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو دابەش دەكرێت.






باسنيوز
Top