جوان ڕۆژبه‌یانى: ڕێككه‌وتنى شنگال له ڕووى ئه‌منییه‌وه ناوچه‌كه ده‌پارێزێ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/12/2020، جوان ڕۆژبه‌یانى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له باره‌ی شنگال و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه، زۆر گرنگه، به تایبه‌ت كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه، "له ڕووی ئه‌منییه‌وه شنگال دوور له‌و هێزانه پارێزراو ده‌بێت".
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه پابه‌ندبوون به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا كراوه، ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ش.
رۆژبه‌یانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێزه ناشه‌رعییانه له‌مه‌ودوا قه‌باره و سه‌نگى خۆیان ده‌زانن و دڵنیا ده‌بن له‌وه‌ی له هیچ هاوكێشه‌یه‌كدا شوێنیان نابێته‌وه.
پێشی وابوو، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى له‌باره‌ى شنگاله‌وه ئه‌نجام درا، ده‌بێته ده‌ستپێكێك بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌ركووك و ئاساییكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
باسنيوز
