سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی پارێزگاری نەینەوا دەکا
به‌هۆى كۆچى دوایی دایكى نه‌جم جبوورى، پارێزگارى نه‌ینه‌وا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکى ئاراستەی پارێزگاری نەینەوا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/12/2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "به‌ڕێز نه‌جم جبوورى، پارێزگارى نه‌ینه‌وا، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت".
باسنيوز
