لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان میوانداریی دوو وه‌زیر ده‌كات
حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشممە 6/12/2020، كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ ھەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان میوانداری لیژنەكه‌مان دەکەین.
له باره‌ی هۆكاری میوانداریكردنه‌كه‌ش، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه ئه‌و دوو وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پوختەیەک لە بارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەخەنە روو، "ئێمەش لە بارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندنه‌وه گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، جگە لەم پرسانەش گفتوگۆ لەسه‌ر چه‌ند کێشەیه‌كی دیکە و کرێی خوێندن زانکۆ پەیمانگاکان دەکەین".
باس‌نیوز
