سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی بودجەوە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن.
د. ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەبارەی بودجەوە.
ڕوونیشی كردەوە، “ئەم ڕێككەوتنە درێژەپێدەری رێككه‌وتنەكەی ساڵی رابردووه”.
ڤیان سەبری ئاشكرای كرد، لەبارەی ڕێككەوتنەكەوە، “بڕیارە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بودجه‌یە ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ئێوارەی پێنجشەممە ٣ی ١٢ی ٢٠٢٠ەوە، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لە بەغدای پایتەختی عێراقن.
باسنيوز
