ناسر هه‌ركی: هەولێر و بەغدا سوورن لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال

ناسر هه‌ركی: هەولێر و بەغدا سوورن لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال


ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له‌ پەرلەمانی عێراق هەردوو حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سوورن لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال.

ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی‌ لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، رێككه‌وتنی شنگال نەوەک تەنیا بۆ ئەو شارە، بەڵکو ئارامی بۆ هه‌موو ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه‌.

ناسر هەرکی هەروەها رایگەیاند، هه‌ردوو حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و عێراق سوورن له‌سه‌ر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال وەک ئەوەی واژۆی لەسەر کراوە، ”تائێستا هه‌نگاو باش نراوە و هه‌نگاوی دیكه‌شی بەدوادا دێت“.

هەروەک ئەو ئەندامەی لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە، گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هیچ هێز و لایەنی دەرەکی لە شنگال نامێنێت.

ناسر هەرکی جەختی لەوە کردەوە، کە ئێستا گرووپەکانی سەر بە پەکەکە چوونەتە چیای شنگال و دەبێ لەوێش نەمێنن، چونکە ”ناكرێت هیچ گرووپێكی چه‌كداری له‌ شاری شگال و لە چیای شنگالیش بمێنێتەوە“.








باسنیوز
Top