پێداویستیی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بەسەر سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکاندا دابەش دەکرێت

 پێداویستیی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بەسەر سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکاندا دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولیر دەست بە دابەشکردنی پێداویستیی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت.

ڕێکخراوی (کۆیکا)ی کۆریای باشوور و ڕێکخراوی (کاک) لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانیان بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێداویستیی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە بەسەر سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دابەش دەکەن".

"دابەشکردنی ئەو ھاوکارییانە ئەمڕۆ لە وەزارەتی دادەوە دەست پێ دەکات و دواتر دەدرێتە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان"






باسنيوز
Top