روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ خوێنه‌رانی هێژای سایتی فه‌رمی گوڵان میدیا و ته‌واوی په‌یجه سه‌ره‌كیه‌كانی گوڵان میدیا
ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه په‌یجێكی فه‌یك به ناوی ( گوڵان _Gulan ) كراوه‌ته‌وه كه دوور له‌دابوونه‌ریتی پیشه‌گه‌رانه‌ی گوڵان و رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ندێك هه‌واڵ بڵاوده‌كاته‌وه كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به ده‌زگای رۆژنامه‌وانی گوڵانه‌وه نیه‌و ، ده‌مانه‌وێت ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه ،، كه په‌یجه‌كانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ( گوڵان میدیا) ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه ده‌كات:
1- په‌یجه‌كانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی گوڵان میدیا ( فه‌یسبووك ، توینه‌ر ، ئینستگرام .. هتد) ته‌نیا ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌فه‌رمی له سایتی ( گوڵان میدیا) بڵاوده‌كرێنه‌وه.
2- هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرت و دیمانه و وتارانه‌ی له په‌یجه‌كانی گوڵان بڵاوده‌كرێنه‌وه ، راسته‌وخۆ لینكی ویبسایتی گوڵان میدیای له‌سه‌ره‌و ، به كلیككردنی له‌سه‌ری راسته‌وخۆ خوێنه‌ر دێته ناو سایتی گوڵان.
3- گوڵان وه‌ك ده‌زگایه‌كی میدیایی دووره له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه خزمه‌تی ته‌بایی نێوان هێزه سیاسیه‌كان و ئاسایشی نیشتمانی وكۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكات.
4- ناونیشانی فه‌رمی و هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر سایتی گوڵان میدیا دانراوه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه له‌و په‌یجه‌وه ناوی به خراپ بێت ، ئێمه لێی به‌رپرسیارنین و ، هه‌ر بابه‌تێكیش له سایتی فه‌رمی گوڵان بوونی نه‌بێت، ئێمه لێی به‌رپرسیارنین له په‌یجی دروستكراوی فه‌یك به‌ناوی ئێمه بڵاو كرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری سایتی گوڵان میدیا ( كوردی سۆرانی ، كوردی كرمانجی، عه‌ره‌بی ، ئینگلیزی )
باسنيوز
