جووتیار عادل: حکوومەت لەڕێگەی قەرزەوە کورتهێنانی مووچە دابین دەکات
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا پرسی مووچه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێكران.
روونیشیکردەوە، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو كه‌س زیاتر په‌رۆشی ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شایسته داراییه‌كان، مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر ئه‌و مافانه ناكه‌ین. به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیران له سۆنگه‌ی په‌رۆشی خۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر هێڵ بووه، بۆ ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه و به‌ڵێنیان داوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئەوەشی خستە روو، "داهات به‌شی ئه‌و هه‌موو موچه‌یه ناكات، بۆیه كورتهێنان هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی هه‌یه و ته‌نیا (400) ملیۆن دۆلاری وه‌ك داهات هه‌یه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه نزیكه‌ی (205) ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌كات و كاتێك پاره له به‌غداوه هات، ده‌درێته‌وه به خاوه‌ن قه‌رزه‌كان و ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌نێردرێت، (265) ملیۆن دۆلاره و (205)ی ده‌درێته‌وه به قه‌رز و (60) ملیۆن دۆلاری ده‌مێنێته‌وه و مانگی داهاتوو داده‌نرێته سه‌ر داهاتی هه‌رێم".
باسنيوز
