گۆڕانكاری له خشته‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كاندا دەکرێت و نرخی ئه‌مپێریش دیاری دەکرێ
قایمقامیه‌تی سلێمانی، لە پەیجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ڕای گەیاند، نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووه‌م، لە نێوان پێنج هه‌زار و 500 دینار تا حه‌وت هه‌زار دیناردا دەبێت "
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەرنامەی ئیشپێکردنی مۆلیدەکان، بۆ مانگی 12 دیاری کراوە، "بەرنامەی کارەبای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه (كانوونی یه‌كه‌م) له كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ بۆ یه‌كی شه‌و ده‌بێت له و ماوه‌یه‌دا ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن".
باسنيوز
